2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا: لە دەستپێکى گەمارۆکانەوە ڕێگریمان لە ٣١ کەشتى کردووە

پەیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە دەستپێکى گەمارۆ دەریاییەکانى سەر ئێران، فەرمانی گەڕانەوەی بە ٣١ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی کردووە و وەزیری گەنجینەى ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە، ستراتیژیی "گەمارۆی دەریایی" ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بە تاران دەگەیەنێت. 
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی گەمارۆ دەریایییەکانی سەر ئێران، فەرمانیان بە ٣١ کەشتی داوە کە زۆربەیان نەوتهەڵگرن، یان بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەکان یان ڕێڕەوی گەشتەکانیان بگۆڕن. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆرینەی ئەو کەشتیانە پابەندی ڕێنمایییە سەربازییەکانی ئەمریکا بوون. 
هاوکات ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ هەڵمەتێکی فراوانی لە ژێر ناوی "توڕەیی ئابووری" دژی تاران دەستپێکردووە. بەپێی خەمڵاندنەکان، ئەم گەمارۆدانە ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان لە ئابووری ئێران دەدات و ئامانج لێی پەکخستنی تەواوەتیی هەناردەی نەوت و بازرگانیی ئەو وڵاتەیە. 
لەلایەکی دیکەوە، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جەختی لە بەردەوامیی گەمارۆدانی بەندەرەکان کردەوە و ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆگاکانی دوورگەی "خارگ" پڕ دەبن و بیرە نەوتەکانی ئێران دادەخرێن. ناوبراو هۆشداریی دا کە هەر کەشتی یان لایەنێک هاوکاریی دارایی و بازرگانیی تاران بکات، ڕووبەڕووی سزای توندی واشنتۆن دەبێتەوە. 
ئەم پەرەسەندنە توندانە دوای شکستی دانوستانەکانی ١٢ی نیسانی نێوان واشنۆتن و تاران لە پاکستان دێت. ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم گوشارانەوە "کەشتیگەلی سێبەر" و سەرچاوە داراییەکانی دەسەڵاتی تاران وشک بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بە درێژکردنەوەی ئاگربەست داوە تا ئەو کاتەی تاران پێشنیازە نوێیەکانی دەخاتە ڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    شکستی گفتوگۆکانی ئاشتی نرخی نەوتی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک بە بەرزی هێشتەوە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا: سیاسه‌تی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر به‌ غازی ڕووسی كیشوه‌ره‌كه‌ تووشی قه‌یران ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی قەیرانی سووتەمەنی فڕۆکە، لوفتهانزا ٢٠ هەزار گەشتی هەڵدەوەشێنێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: لە دەستپێکى گەمارۆکانەوە ڕێگریمان لە ٣١ کەشتى کردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

سەرەتا