2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لهژێر ههڕهشه و فشاردا دانوستان ناكهین
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵوێستی توندی وڵاتەکەی بەرانبەر مەرجەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند و مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپی بۆ ڕێککەوتن ڕەت کردەوە. ڕاشیگەیاند: تاران لەژێر هەڕەشە و فشاردا ناچێتە سەر مێزی گفتوگۆ.
محەمەد باقر قالیباف لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پێگەى ئێکس ئاماژەی بەوە دا کە ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی گەمارۆ و پێشێلکردنی ئاگربەستەوە، مێزی دانوستان بۆ "خۆبەدەستەوەدان" بگۆڕێت. ڕاشیگەیاند: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سەرقاڵی ئامادەکردنی چەندین "کارتی نوێ" بوون بۆ ئەوەی لە مەیدانی جەنگدا وەڵامی هەر سەرکێشییەک بدەنەوە.
قالیباف دەڵێت: ئامەکاریى تەواومان بۆ ڕووبەڕوونەوە کردووە و لەژێر فشار و هەڕەشەدا ناچینە سەر مێزی گفتوگۆ.
هاوکات عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا باکستانییەکەی، نیگەرانیی خۆی لە ڕەفتارەکانی ئەمریکا دەربڕی. عراقچی جەختی کردەوە ڕێگریگرتن لە کەشتییە ئێرانییەکان و بەردەوامیی هەڕەشەکان، بەربەستێکی گەورەن لەبەردەم هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە