1 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هێرشى سەر زانکۆکانى بە بەڵگەنامە دەکات و دەیداتە دادگا نێودەوڵەتییەكان

پەیام 

 ئێران سەرقاڵی بەڵگەنامەكردنی هێرشە ئەمریكی و ئیسرائیلییەكانە بۆ سەر زیاتر لە 20 زانكۆ، تاكو لە ڕێگەی دۆسیەیەكی یاساییەوە لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا سكاڵایان لە دژ تۆمار بكات.

حسێن ئەفشین، جێگری سەرۆككۆماری ئێران بۆ كاروباری زانست و تەكنەلۆژیا ڕایگەیاند، تاران لە ڕێگەی فەرمانگەی یاسایی سەرۆكایەتی كۆمارەوە كار دەكات بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر بە ئامانجگرتنی ناوەندە زانستییەكانی وڵاتەكەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە.

لە كاتی سەردانێكیدا بۆ زانكۆی "شەهید بەهەشتی" لە تاران، ئەفشین ئاماژەی بەوە كرد، زیاتر لە 20 زانكۆ و ژمارەیەك لە ئەكادیمییەكان كراونەتە ئامانج، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ لاوازكردنی بنەما زانستی و كولتوورییەكانی ئێران وەسف كرد. 
وتیشی: "ئەم هێرشانە تەنها زیانگەیاندنی مادیی نییە، بەڵكو هێرشە بۆ سەر داهاتووی گەشەپێدانی وڵات."

لەلایەكی دیكەوە، حوسێن سیمایی سەڕاف، وەزیری زانست و توێژینەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە تەواوی دۆسیەی "تاوانەكانی دوژمن" لە هێرشكردنە سەر تاقیگە و هۆڵەكانی خوێندن ئامادە كراوە و لەگەڵ كۆتاییهاتنی هێرشە سەربازییەكان، سكاڵای فەرمی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان تۆمار دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى سەر زانکۆکانى بە بەڵگەنامە دەکات و دەیداتە دادگا نێودەوڵەتییەكان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەروبەندی دانوستاندا، ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆردومانەكانیان بەردەوامن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ سێ هەفتەی دیكە درێژ كرایەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: لەوپەڕی ئامادەباشیداین و چاوەڕێی ئەمریكاین بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: چین لە پشت پەردەوە بەشدارە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سێداره‌ درا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکى لوبنان: بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان تاوانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان... بەهۆى جەنگەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژراون

سەرەتا