2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لوبنان... بەهۆى جەنگەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژراون
پەیام
وەزارەتی تەندروستی لوبنان: "بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل دوو هەزار و ٤٧٥ کەس کوژراون" وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ٢ی ئادارەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان دوو هەزار و ٤٧٥ کەس کوژراون.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کە لە ٢ی ئادارەوە دەستی پێ کردووە، بەردەوامە و، بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، لە ٢ی ئادارەوە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان دوو هەزار و ٤٧٥ کەس کوژراون.
هەروەها بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٦٢ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
لە ئێستاشدا دانوستانی راستەوخۆ لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل بە چاودێرى راستەوخۆى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە