2 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. كهسێك به تۆمهتی تێكدانی ئاسایشی نهتهوهیی لهسێداره درا
دەزگای دادی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سوڵتان عەلی شێرزادی جێبەجێکرد، کە تۆمەتبار بوو بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق و هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل.
ئاژانسی "میزان" ی سەر بە دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاند، سوڵتان عەلی شێرزادی فەخر، کە ساڵانێکی درێژ ئەندامی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق بووە، پاش پەسەندکردنی سزاکەی لەلایەن دادگای باڵاوە و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسێدارە دراوە.
هەرچەندە ئاژانسەکە وردەکاریی زیاتری لەبارەی کاتی دەستگیرکردن یان جۆری ئەو چالاکییانە بڵاونەکردووەتەوە کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، بەڵام تاران بەردەوام ئەم جۆرە دۆسیانە لە چوارچێوەی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و سیخوڕیکردن بۆ وڵاتانی دەرەوە پۆلێن دەکات.
ئەم هەنگاوەی ئێران لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و نەیارانی لە دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی باڵا، هاوکات تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی چالاکیی هەواڵگری لە ناوخۆی ئێراندا بووەتە یەکێک لە مژارە گەرمەکان.
لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی زیندانیانی سیاسی و ناڕازییان لە ئێران، ئەمەش کاردانەوەی توندی ڕێکخراوە مافپەروەرەکان و پەرلەمانی ئەورووپای لێکەوتووەتەوە کە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە