2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: لەوپەڕی ئامادەباشیداین و چاوەڕێی ئەمریكاین بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ
پەیام
وەزیری جەنگی قەوارەی زایۆنی هۆشداری دەداتە ئێران و ڕایدەگەیەنێت، سوپای ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ و تەنیا چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەمریكا دەكات.
یسرائیل كاتز ڕایگەیاندووە، قەوارەكەی چاوەڕێی وەرگرتنی "گڵۆپی سەوز" دەكات لە واشنتۆنەوە بۆ ئەوەی بە چڕی سەركردەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكاتە ئامانج، لەگەڵ وێرانكردنی تەواوەتیی وێستگەكانی وزە، كارەبا و ژێرخانی ئابووریی ئەو وڵاتە.
ئەو بەرپرسەی قەوارەی زایۆنی بانگەشەی ئەوەی كرد، پلانیان داناوە هێرشی كارەساتبار بكەنە سەر ئێران كە بە هیچ شێوەیەك بەراورد ناكرێن بە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕابردوو، بەڵكو گورزەكان هێندە قورس دەبن كە پایەكانی ڕژێمی تاران دەهەژێنن.
ئەم لێدوانە توندانەی وەزیرە ئیسرائیلییەكە لە كاتێكدایە ئەمریكا و ئێران لە ئاگربەستی جەنگدان و پاكستان نێوەندگیرییان دەكاتا بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام بەرپرسانی قەوارەی زایۆنی بە ئاشكرا دژی گفتوگۆن و هانی واشنتۆن دەدەن بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگ و هێرشەكانی بۆ سەر ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە