2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکى لوبنان: بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنووسان تاوانە
پەیام
جۆزێف عون، سەرۆکی لوبنان ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانە جەنگییەکانی، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەست دەزگا میدیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان لە وڵاتەکەیدا دەکاتە ئامانج.
سەرۆکی لوبنان ئاماژەی پێ کرد کە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هەوڵێکی ئاشکرای ئیسرائیلە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کارە دوژمنکارییانەی لە خاکی لوبناندا ئەنجامیان دەدات. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، ڕۆژنامەنووس "ئامال خەلیل" لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی تەیری لە باشووری لوبنان کوژرا.
عون وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کوژرانی ئەو خانمە ڕۆژنامەنووسە، جەختی لەوە کردەوە کە بە ئامانجگرتنی ڕاگەیاندنکاران دەچێتە خانەی تاوان دژی مرۆڤایەتی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سزای لەسەرە. هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانەی ئیسرائیل دابنێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە