2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بە ڕێككەوتنێک ڕازی دەبین كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانمان بکات
پەیام
دۆناڵد ترەمپ پەیامێك بۆ تاران دەنێرێت و دەڵێت "كات لە بەرژەوەندیتاندا نییە" ڕاشیدەگەیەنێت تەنیا بەو ڕێككەوتنانە ڕازی دەبێت كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بكات.
سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ئەو مۆڵەتەی كە بە ئێرانی داوە بە دەرفەتێكی كاتی ناو برد و ڕایگەیاند: "ئێمە كاتی زۆرمان لەبەردەستە، بەڵام ئێران ئەو كاتەی نییە و بەهۆی زیادبوونی فشارە سیاسی و ئابوورییەكانەوە دەرفەتەكانیان بەرەو كەمبوونەوە دەچن".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ترەمپ باسی لەو گەمارۆ دەریاییە كرد كە خستوویانەتە سەر بەندەرەكانی ئێران و جەختی كردەوە كە گەمارۆكە "زۆر توند و تۆكمەیە" و ناتوانرێت بشكێنرێت.
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی دا، كە ئەگەر لە كاتی دیاریكراودا تاران مەرجەكان قبووڵ نەكات، ئەوا دۆخەكە بۆ سەركردایەتیی ئێران زۆر خراپتر و وێرانكەرتر دەبێت، چونكە واشنتۆن هەرگیز دەستبەرداری داواكارییە باڵاكانی نابێت لە دانوستانەكاندا. ڕاشیگەیاند: تەنیا بە ڕێككەوتنێك ڕازی دەبین، كە بەرژەوەندیی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بپارێزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە