1 کاتژمێر پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا... دواى کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هێرشکرایە سەر ڕەزا پەهلەوی

پەیام
لە کاتی بەجێهێشتنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەرلین، ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کرایە سەر و شلەیەکی سوور ڕژێنرا بەسەریدا، دواتر پۆلیس هێرشبەرەکانی دەستگیرکرد. 
ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران، لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەرلین کە تێیدا ڕەخنەی لە ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران گرتبوو، لە بەردەم بینای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە فیدراڵییەکاندا ڕووبەڕووی هێرشى چەند کەسێک بوەوە و شلەیەکی سوور کرایە سەر دەموچاویدا. دوای ڕووداوەکە، پەهلەوی بۆ لایەنگرانی دەستی ڕاوەشاند و شوێنەکەی جێهێشت، هاوکات هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هێرشکارەکەیان دەستگیرکرد. 
پەهلەوی تەمەن ٦٥ ساڵ کە ماوەی نیو سەدەیە لە ئەورووپا دەژی، هەوڵدەدات وەک کارەکتەرێکی کاریگەر لە داهاتووی ئێراندا دەربکەوێت. ئەو خواستی گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات هەیە لە ئەگەری ڕووخانی حکومەتى ئێستادا و بە ئاشکرا پشتگیری خۆی بۆ دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە. 
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە بەرلین، داوای لە وڵاتانی ئەورووپا کرد پشتگیریی زیاتری گەلی ئێران بکەن لە تێکۆشانیان بۆ دیموکراسی. هەروەها ئاماژەی پێ کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ١٩ زیندانی سیاسییان لەسێدارە داوە و ٢٠ی دیکەش هەمان سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا... دواى کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی هێرشکرایە سەر ڕەزا پەهلەوی

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیرى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران تووشی دابەشبوون بووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فۆکس نیوز: ئەو ئاگربەستەی ترەمپ بۆ ئێرانی درێژ کردووەتەوە کورتخایەن دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: له‌سه‌ر داوای پاكستان شه‌ڕ ده‌ست پێ ناكاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئۆكرانیا: جه‌نگی ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: لەمساڵدا ٨٠ شارۆچکەی نوێمان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ کردووە

سەرەتا