1 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
وەزیرى هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا دەستى لەکار کێشایەوە
پەیام
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی جۆن فێلان، وەزیری هێزە دەریایییەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە میدیاکان باس لە هەبوونی ناکۆکیی قووڵ لەگەڵ وەزیری بەرگری و خاوبوونەوەی چاکسازییەکان لە کەرتی کەشتیسازیدا دەکەن.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بەبێ خستنەڕووی هیچ هۆکارێکی ڕوون، ئاشکرای کرد کە جۆن فێلان، وەزیری هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا "بە شێوەیەکی دەستبەجێ" پۆستەکەی جێدەهێڵێت. ئەم بڕیارە کتوپڕە لە کاتێکدایە کە واشنتن لەگەڵ تاران لە گرژییەکی سەربازیی تونددایە و لەم مانگەشدا سەرۆک ئەرکانی سوپا و دوو ئەفسەری باڵای دیکە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، بیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، نیگەران بووە لە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانی وەزیری هێزە دەریایییەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ. جگە لەمە، هیگسێت پێی وابووە کە فێلان لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی پەیوەست بە بنیاتنانی کەشتییە جەنگییەکاندا سستی نواندووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە نێوانیاندا.
هاوکات ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" یش پشتڕاستی کردووەتەوە کە دوورخستنەوەی وەزیری هێزە دەریایییەکان دەرەنجامی ئەو ململانێ و پەیوەندییە ئاڵۆزە بووە کە لەگەڵ وەزیری بەرگریدا هەیبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە