پێش 4 هەفتە 264 جار خوێنراوەتەوە

یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت

پەیام

یەكەمین كاروانی حاجیانی عێراق لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێ كەوت و سەرەتاى مانگى داهاتووش یەکەم کاروانى حاجییانى هەرێم بەڕێدەکەون.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق دەستپێكردنی یەكەمین كاروانی حاجیانی لە پارێزگاكانی بەسرە، میسان و موسەناوە بەرەو سعودیە بە ڕێگەی وشكانی ڕاگەیاند و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوویشدا حاجیانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەیش بەپێی خشتەیەكی كاتی بەڕێ بكەون. 

پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو تەنیا لەڕێگەی وشكانییەوە دەبێت دەستەكە بۆ ئەو مەبەستە پاسی مۆدێرن و خزمەتگوزاری حەوانەوەی بۆ حاجییان دابینكردووە. 

دەستەی حەج دووپاتی دەكاتەوە كە پرۆسەی گواستنەوەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، حكومەتە خۆجێییەكان و هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە دەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا