25/04/2026 477 جار خوێنراوەتەوە

بۆ شەشەم جار کۆبوونەوەى شیعەکان بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیران دواخرایەوە

پەیام 

كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سبەی، یەكشەممە دوا خرا.

ئەو كۆبوونەوەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران كە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە نووسینگەی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوە بچێت، بۆ سبەی یەكشەممە دوا خرا.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە: هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە بۆ ناكۆكیی لایەنەكان و نەگەیشتنە ڕێوشوێنێكی یەكلاكەرەوە بۆ دیارییكردنی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران دەگەڕێتەوە.

ئەوە شەشەمین جاریشە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا كۆبوونەوەكە دوا دەخرێت.

بە پێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لە جێی كۆبوونەوەی سەركردەكانی سەرجەم لایەنەكان، تەنیا كۆبوونەوەی دووقۆڵی بەشێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوە دەچێت.

هەر چەندە تا ئێستا چەند ناوێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیران خراونەتە بەر باس، بەڵام لە ئێستادا جگە لە نووری مالیكی و محەممەد شیاع سودانی، ناوی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتر، عەدنان زورفی كەسایەتی سیاسی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و باسم بەدری سەرۆكی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری لەسەر مێزی گفتوگۆن.

ئەمەو بە پێی دەستووری هەمیشەیی عێراق كە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە 15 ڕۆژی بۆ دیارییكردنی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری كردووە، سبەی، یەكشەممە كۆتا ڕۆژی ئەو ماوە دەستوورییەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    حكوومەت لەبری ژێرخانی ئاوەڕۆی هەولێر گرنگی بە پڕۆژەی ڕووكەش دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باری دوو كەشتی پڕ برنجی "بایەعی" گەیشتە عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنی بەدر داوا لە حكومەتی عێراق دەكات دەروازەكان لەگەڵ ئێران بكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق بەساڵێك زیندانی و پێبژاردنی پێنج ملیار دینار سزادرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چه‌كداری عێراقی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕازی بووبن به‌ چه‌ك دانان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گفتوگۆكانی داماڵینی چەكی گرووپەكان لە عێراق گەیشتووەتە بنبەست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عێراق پێشبینیی سەرهەڵدانەوەی جەنگ لە ناوچەكە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و سووریا ڕێككەوتنێكی نوێیان لەسەر دۆسیەی ئاوی فورات واژوو كرد

سەرەتا