2 کاتژمێر پێش ئێستا
204 جار خوێنراوەتەوە
ئابووریناسێکى عێراق: لە هەفتەی داهاتوودا بەهاى دینار بەرزتردەبێتەوە
پەیام
ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراق بەرانبەر دۆلار ئەمریكی بەرزبوونەوەی تۆمار كرد، ئابووریناسێکیش دەڵێت "لە هەفتەی داهاتوودا بەهاى دینار بەرزتردەبێتەوە".
لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهای دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی و 100 دۆلار بە 153 هەزار، یان كەمێك كەمتریش دەفرۆشرێت.
نەبیل مەڕسومی شارەزای ئابووری عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: لە چوارچێوەی پاڵپشتی بۆ حكوومەتی داهاتوو دوێنێ هەینی ئەمریكا كاروانێك دۆلاری فرۆشتنی نەوت ڕەوانەی عێراق كردووە.
ئەو نووسیویشیەتی: پێشبینی دەكرێت بە گەیشتنی كاروانی دووەم لە هەفتەی داهاتوودا دۆخی دینار باشتر بێت.
ئەمەو پارەی فرۆشی نەوتی عێراق لە ئەمریكاوە مانگانە بە دوو كاروان ڕەوانەی عێراق دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە