2 رۆژ پێش ئێستا
244 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتییانى ئەمریکا گرانبوونى بەنزین بە هەڕەشە بۆ سەر گوزەرانیان دادەنێن
پەیام
نرخی بەنزین لە ئەمریكا گەیشتە لوتكە و هاووڵاتیانیش ئەو گرانبوونە بە هەڕەشە بۆ سەر گوزەرانیان دادەنێن.
بەهۆی دەرەنجامی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، قەیرانی سووتەمەنی لە ئەمریكا پەرەی سەندووە و نرخی بەنزین گەیشتە لوتكە و تێكڕای نرخی گاڵۆنێك بەنزین كە كەمتر لە چوار لیترە، گەیشتە چوار دۆلار و 30 سەنت.
لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی كالیفۆرنیا نرخی گاڵۆنێك بەنزین شەش دۆلاری تێپەڕاند و بەرزترین ئاستی لەسەر ئاستی ئەمریكا تۆمار كرد، شۆفێرانیش نیگەرانی خۆیان لە دەرەنجامی جەنگ لەسەر گوزەرانیان نیشان دەدەن و ڕایدەگەیەنن كە ناتوانن تێچووی سووتەمەنی لە ئەستۆ بگرن و پڕكردنی تانكی ئۆتۆمبیلەكان بووەتە بارگرانی كە هەڕەشە لە گوزەرانی خێزانەكان دەكات.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دانی بەوەدا نا كە نرخی بەنزین بەرزە، بەڵام وتیشی: لەگەڵ كۆتاییهاتنی جەنگ دادەبەزێت.
مانگی ڕابردوو كریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی ڕایگەیاند، كە نرخی بەنزین گەیشتووەتە لووتكە، پێشبیینیشی كرد بەدووریشی نەزانیشی بەرزیی نرخی بەنزین تاوەكو ساڵی داهاتوو بمێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە