پێش 3 هەفتە 265 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا نزیكەی پێنج هەزار سەربازی لە ئەڵمانیا دەكشێنێتەوە

پەیام

ئەمریكا بە نیازە هەزاران سەربازی لە ئەڵمانیا بكشێنێتەوە و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ئەو بڕیارە چاوەڕوانكراو بوو.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) بڵاوی كردەوە: وەزیری بەرگری فەرمانی دەركردووە بۆ كشانەوەی نزیكەی پێنج هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا لە ماوەی ساڵێكدا، ئەوەش دەكاتە نزیكەی لە 15%ی ئەو هێزانەی ئەمریكا لە ئەڵمانیا جێگیر كراون كە ژمارەیان 36 هەزار و 436 سەربازە.

لەوبارەوە، شۆن بارنیل، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرای كرد "بڕیاری كشانەوەی سەربازەكان لە ئەڵمانیا لەدوای پێداچوونەوەی گشتگیر بە دۆخی هێزەكان لە ئەوروپا دراوە و پێشبینی دەكەن ئەو كشانەوەیە لە شەش بۆ دوانزدە مانگی داهاتوو كۆتایی بێت".

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش بڵاوی كردەوە: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا بۆ چاوخستنە سەر نیوەی ڕۆژاوای گۆی زەوییە و هەر دوو زەریای هندی و هێمنە.

لە كاردانەوەی بڕیاری كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: بڕیاری پێنتاگۆن بۆ كشانەوەی پێنج هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا چاوەڕوانكراو بوو.

ئەو ڕایشیگەیاند: كار دەكەین بۆ بەهێزكردنی هێزە چەكدارەكانمان، لە نێویاندا ژێرخان و چەك و ئامێر و كەلوپەلە سەربازییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەکانى ڕووسیا مانۆڕى ئەتۆمی ئەنجام دەدەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى تڕەمپ؛ پوتین لەگەڵ شاندێکى گەورە گەیشتە چین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن مەسک سکاڵایەکی به چات جی بی تی دۆڕاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا... هێرش کرایە سەر ناوەندێکى ئیسلامی و سێ کەس کوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین لە دۆسیەی ئێراندا داوا لە ئەمریكا دەكات لە دانوستان بەردەوام بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای نێودەوڵەتی فەرمانی گرتنى بۆ پێنج بەرپرسی دیكەی ئیسرائیل دەركردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    درۆنی ئۆكرانی گه‌یشته‌ مۆسكۆ و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

سەرەتا