پێش 3 هەفتە 283 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێك: وەزارەتەكان بەپێی سەنگی سیاسی و پەرلەمانی دابەش دەكرێت

پەیام

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق دەڵێت: وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەت بە پێی سەنگی سیاسی و نوێنەرایەتی پەڕلەمانی دابەش دەكرێن.

ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتی: چوارچێوەی هەماهەنگی و فراكسیۆنەكان  لەپێناو ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دابەشكردنی وەزارەت و پۆستەكان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن و بەپێی ماوەی دەستووری دیاریكراو كۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەن.
وتیشی: سەرۆكی لایەنە جەختكردنەوە و ئیرادەیەكی بەهێزیان هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە ماوەی دەستووریی دیارییكراودا.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە هەر لایەنێكی سیاسی بە پێی سەنگی سیاسی و ئاستی نوێنەرایەتی پەرلەمانی وەزارەت و پۆست وەردەگرێت و ڕایشیگەیاند: ژمارەی خاڵی وەزارەتە سیادییەكان هاوتای دوو تا سێ وەزارەتی خزمەتگوزارییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگا نادەین خاکى وڵاتەکەمان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دیکە بەکار بهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

سەرەتا