پێش 2 هەفتە 317 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا بە بەهاى ملیاران دۆلار گرێبەستی چەکى بۆ قەتەر و كوێت و ئیمارات ڕاگەیاند

پەیام

وەك وەڵامێك بۆ هێرشەكانی ئێران و لە چوارچێوەی گرێبەستێكی گەورەی سەربازییدا بۆ ناوچەكە، ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی پاتریۆت بە قەتەر بە بڕی چوار ملیار دۆلار دا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی سیستمی بەرگریی مووشەكی پاتریۆت بۆ قەتەر بە بەهای چوار ملیار دۆلار ڕاگەیاند

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمی، هاوكات واشنتن ڕەزامەندی لەسەر چەندین گرێبەستی دیكەی چەك بۆ ئیسرائیل، كوێت و ئیمارات دەربڕیوە كە كۆی گشتی بەهاكەیان دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیار و 600 ملیۆن دۆلار و داوا لە كۆنگرێس كراوە پەسەندیان بكات. 

وەزارەتی دەرەوە لە زاری ماركۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوە، ڕایگەیاند: ئەم بڕیارانە پاڵپشتی لە "ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی" ئەمریكا دەكەن، بە تایبەت كە ئەو وڵاتانە هەموویان ئامانجی هێرشەكانی ئێران بوون.

گرێبەستەكەی قەتەر 200 موشەكی پاتریۆت لە جۆری (پی ئەی سی 2 جی ئی ئێم تی) و 300 موشەك لە جۆری (پی ئەی سی 3 و ئێم ئێس سی)، لەگەڵ دابینكردنی ئامێری پەیوەندیدار و خزمەتگوزاری چاككردنەوە و پاراستنی سیستمەكان لەخۆ دەگرێت. 

لە لایەكی دیكەوە، بڕیارە كوێتیش سیستمێكی پێشكەوتووی فەرماندەیی جەنگی و ئامێری سەربازی بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا