1 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ دانیشتووانی ١١ گوند و شارۆچکەی لوبنان دەرکرد

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ دانیشتووانی ١١ گوند و شارۆچکەی باشووری لوبنان دەرکرد، ئەوەش دوای چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی و بەردەوامیی پێکدادانەکان لەگەڵ حزبوڵڵا.
سوپای ئیسرائیل لە هۆشدارییەکەیدا داوای لە هاووڵاتییانی باشووری لوبنان کردووە دەستبەجێ ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و لانی کەم هەزار مەتر لە بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵا دوور بکەونەوە، راشگه‌یه‌نراوه‌، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو گرووپە لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبن. 
لەلایەکی دیکەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشوور چڕتر بوونەتەوە؛ لە نوێترین هێرشدا بۆ سەر شارۆچکەی "شۆکین"، دوو هاووڵاتی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە سەرۆکی شارەوانیی ناوچەکە لەنێو بریندارەکاندایە. هێرشەکان بوونەتە هۆی وێرانبوونی چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون و زیانی گەورەیان بە ژێرخان و گەڕەکەکان گەیاندووە. 
هاوکات لەگەڵ پێشڕەوییە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل و تێکدانی ئەو شوێنانەی بە "ژێرخانی سەربازیی" ناویان دەبات، حزبوڵڵا بەردەوامە لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل لەناو خاکی لوبنان و باکووری ئیسرائیلدا. 
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناوی ئەو گوندانەی کەوتوونەتە ناو بازنەی هۆشدارییەکەی سوپای ئیسرائیلەوە بریتین لە: قەقعەقیەی جەسر، عەدشیت، جەبشیت، عەبا، کەفەرجەوز، حاروف، دوێر، دێرزەهرانی و حەبووش، کە تێیدا جەخت لە چۆڵکردنی دەستبەجێی ماڵەکان کراوەتەوە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ دانیشتووانی ١١ گوند و شارۆچکەی لوبنان دەرکرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بۆردومان کرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ڕێگریكردن له‌ درۆنه‌كانی لوبنان ئه‌سته‌مه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های ملیارێك دۆلار چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ ئیسرائیل ده‌دات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردەوە و 4.8 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دەكەینە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەمان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

سەرەتا