2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا به بههای ملیارێك دۆلار چهكی پێشكهوتوو به ئیسرائیل دهدات
پهیام
ڕۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ئەمریکا بە بەهای نزیکەی ملیارێک دۆلار سیستمێکی پێشکەوتووی چەکی ورد دەداتە ئیسرائیل، کە مووشەکەکان دەگۆڕێت بۆ تەقەمەنییەکی زیرەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەڵام بۆ درۆنە بچووکەکان کارا نییە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی هارتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە ١٠ هەزار کۆمەڵە لە سیستمی چەکی پێشکەوتووی (ورد) ڕادەستی ئیسرائیل بکات. ئەم پڕۆژەیە کە تێچووەکەی دەگاتە نزیکەی ملیارێک دۆلار، ئامانج لێی گۆڕینی مووشەکەکانی (ئاسمانی - زەوی) یە بۆ تەقەمەنییەکی زۆر ورد کە توانای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەبێت.
هاوکات ڕۆژنامەکە تیشکی خستووەتە سەر خاڵێکی لاوازی ئەم تەکنەلۆژیایە و ئاماژەی بهوه کردووە، ئەم سیستمە نوێیانە ناتوانن ڕووبەڕووی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بچووکانە ببنەوە کە بە تەکنەلۆژیای بینین کار دەکەن؛ ئەو جۆرە درۆنانەی کە ئێستا بوونەتە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە