1 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانی گەمارۆ توندە دەریاییەكانی ئەمریكاى تێپەڕاند

پەیام

سەرەڕای گەمارۆ توندە دەریاییەكانی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران لە ناوچەكەدا، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەناردەی سووتەمەنی، كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانی، كە بڕی یەك ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوتی هەڵگرتبوو، توانیویەتی گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا تێپەڕێنێت.

بەپێی زانیارییەكانی بنكەی "تانكەر تراكەرز" و شیكردنەوەی داتاكانی "مارین ترافیك"، لە 13ی نیسانەوە كە گەمارۆی ئەمریكا دەستی پێكردووە، 81 كەشتی لە كۆی 145 كەشتی توانیویانە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئەم ژمارەیەش نزیكەی 56%ی ئەو كەشتییانە پێكدەهێنێت، كە پێویست بوو ڕێگرییان لێبكرێت، ئەوەش ئاستەنگییە گەورەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارە سیاسی و سەربازییەكانی ئەمریكا لە دەریاكاندا بە ڕوونی نیشان دەدات.

لە نێو ئەو كەشتییانەی گەمارۆكەیان شكاندووە، 53 دانەیان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەندەرەكانی ئێرانەوە هەبووە یان ئاڵای ئەو وڵاتەیان هەڵكردووە. هەروەها 11 لەو كەشتییانە پێشتر ناویان لە لیستی سزاكانی ئەمریكادا هەبووە، بەڵام توانیویانە بێ گوێدانە هۆشدارییەكان ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و بگەنە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شكستی ستراتیژییەتی واشنتۆن لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حیزبوڵڵا: دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و جێبەجێی ناكەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێرانی گەمارۆ توندە دەریاییەكانی ئەمریكاى تێپەڕاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ دانیشتووانی ١١ گوند و شارۆچکەی لوبنان دەرکرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکە جەنگییەکانی ئوردن سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بۆردومان کرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ڕێگریكردن له‌ درۆنه‌كانی لوبنان ئه‌سته‌مه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های ملیارێك دۆلار چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ ئیسرائیل ده‌دات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردەوە و 4.8 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دەكەینە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەمان

سەرەتا