2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
حیزبوڵڵا: دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و جێبەجێی ناكەین
پەیام
ئەندامێكی حزبوڵڵا لە پەڕلەمانی لوبنان ڕایدەگەیەنێت: دانوستانەكان لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل بە ئەنجامەكانیشیەوە بۆ ئێمە گرنگیی نییە و جێبەجێی ناكەین.
حەسەن فەزلوڵڵا ئەندامی كوتلەی وەفا بۆ موقاوەمە لە پەرلەمانی لوبنان، ڕایگەیاند: لە كاتی دەستدرێژی و داگیركارییدا، بەرگری پێویستی بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە. جەختی كردەوە: بەرگریكردن لە خاك پێویستی بە كۆدەنگی نیشتمانی نییە.
حەسەن فەزلوڵڵا ڕەخنەی توندی لەو لایەنانەش گرت كە پەنا بۆ بژاردەی وتووێژ دەبەن و ڕایگەیاند: ئەو ڕێگەیە هیچ سوودێكی بۆیان نابێت و دوژمن هیچ شتێكیان پێ نابەخشێت.
وتیشی: تاوەكو ئێستا هیچ ئاگربەستێكی گشتگیر بەدی نەهاتووە و كوشتن و وێرانكاری بەردەوامە، بۆیە دانوستانەكان بە هەموو ئەنجامەكانیەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و جێبەجێی ناكەن و ڕێگەش بە تێپەڕبوونی نادەن.
لێدوانەكانی ئەندامەكەی حزبوڵڵای لوبنانی لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە لەكاتێكدایە لە زنجیرەیەك هێرشی چڕی سوپای زایۆنیدا بۆ سەر ژمارەیەك ناوچەی باشووری لوبنان لە ڕۆژی شەممەدا 19 كەس كوژران.
بەپێی داتاكانی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی لوبنان و وەزارەتی تەندروستی لوبنانیش تەنیا لە ڕۆژی شەممەدا سوپای زایۆنی 94 هێرشی كردووتە سەر ژمارەیەك ناوچەی باشووری لوبنان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە