2 رۆژ پێش ئێستا 341 جار خوێنراوەتەوە

سی ئێن ئێن: له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ڕێگریكردن له‌ درۆنه‌كانی لوبنان ئه‌سته‌مه‌

په‌یام
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن" لە زاری شارەزایانی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، درۆنە نوێیەکانی حزبوڵڵا کە بە کێبڵ و ڕیشاڵی نۆری کاردەکەن، بوونەتە مەترسییەکی کوشندە و بەهۆی نەبوونی شەپۆلی بێتەل، ڕێگری لێکردنیان ئەستەمە. 
تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی پێ کردووە کە حزبوڵڵای لوبنانی جۆرە درۆنێکی پێشکەوتووی خستووەتە گەڕ کە لە ڕێگەی کێبڵی ڕیشاڵی نۆرییەوە (Fiber Optic) ئاڕاستە دەکرێن. ئەم تەکنەلۆژیایە وادەکات درۆنەکان پێویستیان بە شەپۆلی ڕادیۆیی و بێتەل نەبێت، ئەمەش وا دەکات سیستەمەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی و تێکدانی شەپۆلەکان (Jamming) نەتوانن ڕێگرییان لێ بکەن یان شوێنی فڕۆکەوانەکە دەستنیشان بکەن. 
بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، ئەم کێبڵە نۆرییانە درێژییەکەیان دەگاتە زیاتر لە ١٥ کیلۆمەتر، ئەمەش دەرفەت بە بەکارهێنەر دەدات لە دوور مەوداوە و بە وێنەی زۆر ڕوون (HD) ئامانجەکان بپێکێت بێ ئەوەی ئاشکرا ببێت. شارەزایان جەخت دەکەنەوە کە تەنها بەربەستی فیزیکی وەک "تۆڕی ئاسنین" دەتوانێت ڕێگری لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بکات، چونکە هیچ ئاماژەیەکی ئەلیکترۆنی لە کاتی فڕیندا دەرناکەن. 
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی سوپای ئیسرائیل دان بەوەدا دەنێن کە حزبوڵڵا ئەم درۆنانەی بە تەقەمەنی و بۆمبی دەستی بارگاوی کردووە، کە وەک چەکێکی نیشانەشکێن و زۆر ورد دژی هێزەکانیان بەکاری دەهێنن. هەرچەندە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم هەڕەشەیە چڕکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەک مەترسییەکی گەورە و کوشندە لە مەیدانی جەنگدا ماونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیمارات ده‌كات

  • 7 خولەک پێش ئێستا

    واشنتۆن بانگەشەی تێکشکاندنی شەش بەلەمی جەنگیی تاران دەکات

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    عەراقچی: قەیرانە سیاسییەکان بە ڕێگەی سەربازی چارەسەر ناکرێن

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: به‌هۆی ره‌فتاره‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ئاگربه‌ست له‌ مه‌ترسیدایه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان... هەوڵە دیبلۆماسییەکان بێ ئەنجامن و لە هێرشێکدا ١٧ کەس کوژران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ گه‌رووی هورمزدا په‌ڕینه‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: واشنتن بەربەستە لەبەردەم هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە بەشداریی ١٠٠ فڕۆکە و ١٥ هەزار سەرباز؛ ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە هورمز ئەنجام دەدات

سەرەتا