06/05/2026 453 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیایه‌كی فه‌ڕه‌نسی: له‌ هورمز هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كمان

کۆمپانیایەکی گواستنەوەی دەریایی فەڕەنسی ڕایگەیاند یەکێک لە کەشتییەکانیان لە گەرووی هورمز کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیان بە کەشتییەکە گەیشتووە و ژمارەیەک لە ستافی نێو کەشتییەکەش بریندار بوون. 
کۆمپانیای "CMA CGM" ـی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی دەریایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کەشتیی "سان ئەنتۆنیۆ" لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە. کۆمپانیاکە ئاماژەی پێ کردووە کە هێرشەکە زیانی ماددی بە کەشتییەکە گەیاندووە و برینداربوونی چەند ئەندامێکی تیمی کارکردنیشی لێکەوتووەتەوە. 
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێرشەکە دوێنێ سێشەممە ڕوویداوە و سەرجەم ئەو کارمەندانەی بریندار بوون، لە کەشتییەکە گواستراونەتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت. 
کۆمپانیا فەڕەنسییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ دابینکردنی هاوکاری و پشتیوانی تەواو بۆ ستافی کەشتییەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا