7 رۆژ پێش ئێستا 408 جار خوێنراوەتەوە

ئاكسیۆس: واشنتن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە


ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاشکرای کرد، واشنتن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە کە کۆتاییھێنان بە گرژییەکان، هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، لابردنی سزاکان و کردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت. 
ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای واشنتن و سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە، کۆشکی سپی پێیوایە گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران. ئەم ڕێککەوتنە کە تەنیا لە یەک لاپەڕە پێکدێت، وەک چوارچێوەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دەسپێکردنی دانوستانی وردتر دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران دادەنرێت. 
بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، واشنتن چاوەڕوانی وەڵامی تاران دەکات لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا. ڕێککەوتنەکە بڕگەی هەستیاری تێدایە، لەوانە: پابەندبوونی ئێران بە ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و نەناردنی بۆ دەرەوەی وڵات، لە بەرانبەردا ئەمریکا سزاکان هەڵدەگرێت و داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد دەکات. هەروەها هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر لابردنی سنووردارکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز. 
یاداشتنامە پێشنیازکراوەکە کە لە لایەن ویتکۆف و کۆشنەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ١٤ خاڵ لەخۆدەگرێت. بڕیارە دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد یان جنێف بەڕێوەبچن و ماوەی ٣٠ ڕۆژ بخایەنن. لەو ماوەیەدا ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکان کەمدەکاتەوە، بەڵام هۆشداریی داوە ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، بژاردەی سەربازی و گەمارۆکان دەستپێدەکەنەوە. 
یەکێکی دیکە لە خاڵە جەوهەرییەکان، گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە بۆ دەرەوەی وڵات کە ڕەنگە ئەمریکا بێت، لەگەڵ بەڵێنی تاران بۆ دانەخستنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لەژێر زەویدا. سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەرچەندە هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ نەکراوە، بەڵام ئەمە نزیکترین دەرفەتە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لە دوای دەستپێکردنی شەڕەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێگری له‌ ئێرانێكی خاوه‌ن ئه‌تۆم كاری له‌ پێشینه‌ی ئه‌مریكایه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای بدات بێته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌؛ چین ناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێمە لەگەڵ ئێران دەگەیەنە ڕێککەوتن و یان لەناویان دەبەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا دانوستانی چڕ بۆ زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

سەرەتا