2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتى پێشمەرگە: هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
پەیام
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بێ بنەمان و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتەکە و ئەمریکادا هەیە و هەتا مانگی نۆ بەردەوامە ".
وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: " چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی جەنگی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەردەوامە کە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژوو کراوە ".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون و ئەوەش بە هۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاندووە: " هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی ٢٠٢٦ە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژووکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لەنێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە