1 کاتژمێر پێش ئێستا
153 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بەبێ هیچ سازشێك، تەواوی ماف و قەرەبووى خۆمان وەردەگرینەوە
پەیام
ڕاوێژكارێكی ڕێبەبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند تاران كۆتایی بە سیاسەتی "ئارامگریی ستراتیژی" هێناوە و ڕێگە نادات ئەمریكا لەڕێگەی سیناریۆی نمایشییەوە لە گەرووی هورمز خۆی لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان بدزێتەوە.
موحسین ڕەزایی ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران، لە لێدوانێكیدا جەختی لەوە كردەوە، كە تاران بە هیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی كە پێش "جەنگی 12 ڕۆژە"ی ساڵی ڕابردوو هەبوو، و بە فەرمی وازهێنانی ئێرانی لە سیاسەتی "ئارامگریی ستراتیژی" بەرامبەر ئەمریكا ڕاگەیاند.
ڕەزایی ئاماژەی بەوە كرد، هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ وروژاندنی پرسی دووبارەكردنەوەی گەرووی هورمز، تەنیا "نمایشێكی سیاسییە" بۆ ئامادەكاری و كشانەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئێران ڕێگە نادات ئەو پلانە تێپەڕێت یان هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە.
ناوبراو بە توندی داوای كرد، دەبێت ئەمریكا قەرەبووی سەرجەم ئەو زیانانە بكاتەوە كە بە ئێرانی گەیاندووە، و وتی: "تاران بە بێ هیچ سازشێك، تەواوی ماف و قەرەبووەكانی خۆی وەردەگرێتەوە."
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئەم بەرپرسە باڵایەی ئێران پێشبینی داڕمانی یەكجاری و تێكشكانی هەژموونی ئەمریكای كرد لە ناوچەكەدا. ڕەزایی وتیشی كە ئەم پاشەكشە و داڕمانەی ئەمریكا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری هەمیشەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كۆتایی بە دەستێوەردانە دەرەكییەكان دەهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە