2 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

پزیشکیان: دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ خامنەیی کۆبوومەوە


مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر و نیویدا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی پرسی فشارە دەرەکییەکان و هەوڵەکانی دوژمنیان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆ و دروستکردنی ناڕەزایەتیی گشتی تاوتوێ کردووە. 
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی به‌وه‌ کرد کە وڵاتەکەی لەژێر فشارێکی چڕی دەرەکیدایە بە زیادکردنی تەنگژە ئابوورییەکان و لاوازکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی. ئەوەشی خستە ڕوو کە ئامانجی سەرەکیی نەیارەکانیان، دروستکردنی بێزاریی گشتی و هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان، تا لەو ڕێگەیەوە پێکهاتەی دەسەڵات لاواز بکەن. 
پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا باس لە توندکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دەکەن بە مەبەستی نانەوەی پشێوی. باسی لەوەش کرد کە هەرچەندە ڕەخنە و گلەیی لە ناوخۆدا هەیە، بەڵام لە ئێستادا لەپێناو پاراستنی وڵات لە هەرەس و پشێوی، ئەولەویەتی کارەکانیان ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە لێکترازانێکی ناوخۆیی. 
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، سەرۆککۆماری ئێران ئاشکرای کرد کە دوژمنان لە ڕێگەی شەڕەوە بنکەکانی پۆلیس و دامەزراوە ئابوورییەکانیان کردووەتە ئامانج، تا زەمینە بۆ پاشاگەردانی و لەبەریەک هەڵوەشانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئێران خۆش بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشکیان: دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ خامنەیی کۆبوومەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ لوبنان ڕاگه‌یاند

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دوو هەزار و ٧١٥ کەس کوژراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل باری نائاسایی لە بەرەی ناوخۆدا تا ١٩ی ئایاری داهاتوو درێژکردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران.. ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه‌ و 36 كه‌س برینداربوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رووبیۆ: ئاشتی له‌ نێوان ئیسرائیل و لوبنان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیمارات ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتۆن بانگەشەی تێکشکاندنی شەش بەلەمی جەنگیی تاران دەکات

سەرەتا