2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
رووبیۆ: ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و لوبنان دهستهبهر دهبێت
پهیام
مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەستەبەر دەبێت، بەڵام هەبوونی "حزبوڵڵا" ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم جێگیربوونی ئارامی لە ناوچەکەدا.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ڕووبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پەیوەندی بە دەوڵەتی لوبنانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە چالاکییەکانی حزبوڵڵا. ئاماژەی بەوەش کرد کە خواستێکی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بینینی حکومەتێکی بەهێز لە لوبنان کە توانای ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپەی هەبێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار. دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، حزبوڵڵا لە ٢ی ئازارەوە دەستی بە مووشەکبارانی ئیسرائیل کرد، ئەوەش وایکرد ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر بکاتەوە و ئۆپراسیۆنی زەمینی لە باشووری لوبنان فراوان بکات.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییە دەردەخات کە بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە