2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
تاران.. ئاگر له باڵهخانهیهك كهوتهوه و 36 كهس برینداربوون
پهیام
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە سەنتەرێکی بازرگانی لە ڕۆژئاوای تاران، لانی کەم هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٦ کەسی دیکەش بریندار بوون؛ تائێستاش هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە و قەبارەی زیانەکان بەتەواوی ڕانەگەیەندراوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە تا ڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی "میزان" ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری، بەکارهێنانی ماددەی خێرا گڕگرتوو لە ڕووکاری دەرەوەی باڵەخانەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنە بسێنێت.
ئاژانسی هەواڵی "فارس" گرتە ڤیدیۆییەکانی ساتی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا دووکەڵێکی چڕ لە شوێنی ڕووداوەکەوە بەرز دەبێتەوە. لای خۆشیانەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕێگەی وێنەی مانگە دەستکردەکان و ئەرشیفی ناوچەکەوە، شوێنی وردی کەوتنەوەی ئاگرەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، گرژییەکان لە ناوچەکەدا ڕوویان لە زیادبوون کردووە و فشارەکان بۆ پاراستنی ئەو ئاگربەستە فشەڵەی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەیە، دوای ئاڵوگۆڕی تەقەی نێوان هەردوولا لە ڕۆژی دووشەممەدا، چڕتر بوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە