2 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
کەمى دەرمان و نەبوونى خۆراک ژیانى منداڵانی غـ.ەززەى خستوووەتە مەترسییەوە
پەیام
كەرتی غەززە بەهۆی گەمارۆ و شەڕەوە ڕووبەڕووی قەیرانێكی تەندروستی توند بووەتەوە، دەیان هەزار تووشبووی شەكرە، لەنێویاندا دوو هەزار و 500 منداڵ، بەهۆی كەمی ئەنسۆلین و نەبوونی خۆراكی تەندروست و دارمانی سیستەمی پزیشكییەوە، لە مەترسییەكی ڕاستەقینەدان.
بەكارهێنانی ئەنسۆلینی ماوەبەسەرچوو و بەدخۆراكی، مەترسی مردنی لەناكاو و لێكەوتەی كوشندەی بۆ سەر ژیانی نەخۆشەكان دروست كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە