07/05/2026 350 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵى دادگەری دەستیپێكرد

پەیام

هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵی دادگەری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەستی پێكرد، كە وەك تاقیكردنەوەیەكی گەورە بۆ پارتی كرێكارانی دەسەڵات هەژمار دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێنج هەزار كورسی ئەنجومەنە ناوخۆییەكانی ئینگلتەرا و پەرلەمانەكانی سكۆتلەندا و وێڵز دەستیپێكرد. 

هەڵبژاردنەكەیش یەكەم تاقیكردنەوەی جیدییە بۆ حكومەتەكەی كییەر ستارمەر دوای سەركەوتنی 2024. 

لەم پڕۆسە نێودەوڵەتییە گرنگەدا، نوێنەرێكی كۆمەڵی دادگەری لە چوارچێوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئامادەیی هەیە و نوێنەرایەتی كۆمسیۆن دەكات لە چاودێریكردنی ڕێكارەكانی دەنگدان. 

لەبارەی هەڵبژاردنەكەوە شیكاران پێشبینی دەكەن پارتە بچووكەكانی وەك "ڕیفۆرم بەریتانیا" و "سەوزەكان" دەستكەوتی گەورە بەدەستبهێنن و هەژموونی پارتە گەورەكان كەم بكەنەوە  و پێشبینیش دەكرێت ئەنجامە كۆتاییەكان تا ڕۆژی شەممە بە تەواوی ڕابگەیەنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ ئێران گه‌یشته‌ 16 سه‌رباز

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه‌ كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

سەرەتا