2 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، ئەمریكا بەرپرسێکى باڵاى عێراقى سزادا

پەیام
 
بە تۆمەتی هاوكاریكردنی تاران و گروپە چەكدارەكان لە فرۆشتنی نەوتی ئێران و تێكدانی ئاسایشی عێراق، ئەمریكا سزای بەسەر جێگری وەزیری نەوتی عێراقدا سەپاند.

ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەڕێكی نوێی سزاكانی ڕاگەیاند، كە ئەمجارەیان بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراقی گرتەوە و نووسینگەی كۆنترۆڵكردنی سەروەت و سامانە بیانییەكان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی "عەلی مەعڕەج بەهادلی"، جێگری وەزیری نەوتی عێراقی خستە لیستی سزاكانەوە. 

واشنتۆن، بەهادلی تۆمەتبار دەكات بەوەی پۆستە حكومییەكەی بەكارهێناوە بۆ ئاسانكاری لە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوت بۆ بەرژەوەندی ڕژێمی ئێران و ئەو گروپە چەكدارییانەی لە ناوخۆی عێراقدا لایەنگری تارانن.

جگە لە جێگری وەزیر، سزاكان سێ سەركردەی باڵای هەریەك لە گرووپە چەكدارەكانی "كەتائیبی سەیدوشوهەدا" و "عەسائیبی ئەهلی حەق" و چوار كۆمپانیای ناوخۆیی عێراقییان گرتووەتەوە. 

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ناسراو بە "توڕەیی ئابووری"دایە، كە مەبەست لێی سەپاندنی زۆرترین فشاری داراییە بۆ سەر ئێران و ئەو گرووپانەی ئاسایشی ناوچەكە دەخەنە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، ئەمریكا بەرپرسێکى باڵاى عێراقى سزادا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵى دادگەری دەستیپێكرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا دەگاتە كەناراوەكانی ئیسپانیا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن هێڵی سوری هه‌یه‌ و داوای ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات

سەرەتا