1 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

پەیام

نێردەی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش كرد پڕۆژەیاسای پێشنیاركراوی ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕەت بكەنەوە.

نێردەی ئێران لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێكسـەوە ڕایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت پڕۆژەیاسایەكی پڕ لە كەموكوڕی و بۆ مەرامی سیاسى بەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشدا بسەپێنێت و بیانووی ئازادیی كەشتیوانی بەكاردەهێنێت بۆ شەرعیەتدان بە كارە نایاساییەكانی خۆی. 

تاران پێی وایە ئەم هەنگاوە بۆ خزمەتكردنی ئەجێندای واشنتۆنە نەك بۆ چارەسەركردنی ڕاستەقینەی قەیرانەكان، بۆیە داوای لە وڵاتان كرد، نەكەونە ژێر فشار و بڕیارێكی دادپەروەرانە بدەن. 

لە بەیاننامەكەی نێردەی ئێراندا هاتووە، ڕێگەی چارەسەر زۆر ڕوونە و بریتییە لە ڕاگرتنی یەكجاریی جەنگ و ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمزدا بەبێ دەستوەردانی بیانی. 

ئێران هۆشداری دا هەر پشتگیرییەك لەم پڕۆژەیاسایە تەنیا دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەكەدا، هەر بۆیە داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش كرد خۆیان لە پشتگیریكردنی ئەم هەوڵانەی ئەمریكا بەدوور بگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 25 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا دەگاتە كەناراوەكانی ئیسپانیا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن هێڵی سوری هه‌یه‌ و داوای ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: نازانین تاران و واشنتن چه‌ند نزیكن له‌ ڕێكه‌وتن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران نزیکبووینەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: واشنتن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە

سەرەتا