1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی بۆردوومانی چڕتر لە ئێران دەكات ئەگەر بە خێرایی ڕێككەوتن واژۆ نەكات، هاوكات پێكدادانەكانی ئەمدواییەی گەرووی هورمز بە "لێدانێكی سووك" وەسف دەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی ئێران كرد و ڕایگەیاند: ئەگەر تاران بە خێرایی ڕێككەوتنی پێشنیازكراو واژۆ نەكات، ڕووبەڕووی بۆردوومانێكی سەختتر دەبێتەوە كە چڕییەكەی لە هەموو جارەكانی پێشوو زیاتر دەبێت. 

ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیای "ترووس"ـەوە نووسی: كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان تەنیا بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندی ئێران لەسەر ئەو خاڵانەی گفتوگۆیان لەسەر كراوە.

سەرەڕای ئەم هەڕەشانە، ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئەی بی سی نیوزی وڵاتەكەی، وتیشی: ئاگربەستەكە هێشتا بەردەوامە، ئەوەی ڕووی داوە لێدانێكی سووك بووە. 

بە پێی قسەی ترەمپ "سێ كەشتی جەنگی ئەمریكی بە سەركەوتوویی لە ژێر بۆردوومانی هێزەكانی ئێران لە گەرووی هورمز دەرچوون و زیانێكی زۆریان بە هێرشبەرە ئێرانییەكان گەیاندووە". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هێرشەکەى سەر ئێران لێدانێكی سووك بووە و ئاگربەست بەردەوامە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی هاوكاریكردنی ئێران، ئەمریكا بەرپرسێکى باڵاى عێراقى سزادا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بەریتانیا بە چاودێری نوێنەرێكی كۆمەڵى دادگەری دەستیپێكرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا دەگاتە كەناراوەكانی ئیسپانیا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن هێڵی سوری هه‌یه‌ و داوای ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات

سەرەتا