1 کاتژمێر پێش ئێستا 25 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

پەیام

نێردەی كۆریای باكوور لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پابەندی هیچ ڕێككەوتنێكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی چەكی ئەتۆمی نابێت.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی كۆریا لە زاری كیم سۆنگ، نوێنەری هەمیشەیی پیۆنگیانگ لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، كە ئەمریكا و هەندێك وڵاتی دیكە بە وروژاندنی دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەكەیان خەریكی تێكدانی دۆخەكەن، لە یازدەیەمین كۆنفرانسی پێداچوونەوە بە پەیماننامەی قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی چەكی ئەتۆمی. 
كیم جەختی كردەوە كە پێگەی كۆریای باكوور وەك دەوڵەتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمی بە لێدوانی باقوربریق یان ویستی تاكلایەنەی لایەنە دەرەكییەكان ناگۆڕێت و پیۆنگیانگ بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێت كە خاوەنی ئەو جۆرە چەكانە بێت. 

نێردەی كۆریای باكوور ئاماژەی بەوەش كرد كە بوونی وڵاتەكەی وەك هێزێكی ئەتۆمی لە ناو دەستووردا چەسپێنراوە و بە شێوەیەكی شەفاف بنەماكانی بەكارهێنانی ئەو چەكانەیان بۆ پاراستنی سەروەریی خاكیان ڕاگەیاندووە. 

جەختیش دەكاتەوە كە واشنتۆن ناتوانێت لە ڕێگەی فشارە نێودەوڵەتییەكانەوە پیۆنگیانگ ناچار بكات دەستبەرداری ئەو توانایە ببێت كە بۆتە كۆڵەكەی سەرەكیی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەكەیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا باس لە نزیكی ڕێككەوتن دەکات و ئێرانیش داواكارییەكانی ڕەتدەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا دەگاتە كەناراوەكانی ئیسپانیا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور: پابەندى هیچ ڕێككەوتنێكی سنووردارکردنى چەکى ئەتۆمى نابین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات پڕۆژەیاسای ئەمریكا و كەنداو ڕەت بكاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن هێڵی سوری هه‌یه‌ و داوای ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: نازانین تاران و واشنتن چه‌ند نزیكن له‌ ڕێكه‌وتن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران نزیکبووینەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاكسیۆس: واشنتن و تاران لە ڕێککەوتنێکی نوێ نزیک دەبنەوە

سەرەتا