پێش 4 هەفتە 417 جار خوێنراوەتەوە

لە بارەی ناردنی كەشتی ئێران هۆشداریی توند بە بەریتانیا و فەڕەنسا دەدات

پەیام

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە فەڕەنسا و بەریتانیا لە ناردنی كەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز و ڕایدەگەیەنێت، هەر هەوڵێكی لەو شێوەیە بە وەڵامێكی سەربازی خێرای دەبێت.

كازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ناردنی كەشتییە جەنگی بۆ دەوروبەری گەرووی هورمز بە بیانووی پاراستنی دەریاوانی، تەنها قەیرانەكە قووڵتر دەكاتەوە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەكان. 

ناوبراو جەختی كردەوە كە "بوونی كەشتیی جەنگیی فەڕەنسی و بەریتانی لەم ناوچە ستراتیژییەدا، ڕووبەڕووی پەرچەكرداری دەستبەجێی هێزەكانیان دەبێتەوە، چونكە بە وتەی ئەو، ئاسایشی دەریاوانی بە نمایشكردنی هێزی سەربازی و هەڕەشەكردن لە دەوڵەتە كەناراوەكان نایەتە دی".
 
بەرپرسە ئێرانییەكە ئاماژەی بەوەش كرد "سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا بۆ بەكارهێنانی هێز و هەڕەشەی بەردەوام و گەمارۆی دەریایی لەلایەن وڵاتانی دەرەكییەوە دەگەڕێتەوە"، ڕایشیگەیاند: پیادەكردنی سەروەریی ئێران لە گەرووی هورمز و دیاریكردنی ڕێكارە یاساییەكان تێیدا، مافێكی ڕەوای تارانە وەك دەوڵەتێكی كەناراو، هەر بۆیە ڕێگە نادەین وڵاتانی دیكە بە بیانووی جۆراوجۆر ئاسایشی ناوچەكە بخەنە مەترسییەوە". 

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا فەڕەنسا و بەریتانیا ئاشكرایان كرد كە دوو كەشتی تێكشێنەری جەنگیان بۆ مەبەستی پاراستنی هاتووچۆی كەشتییەكان ڕەوانەی كەنداو كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا