2 کاتژمێر پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: بەبێ هەماهەنگى تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز نایەتەدى
پەیام
سەبارەت بە تێپەڕبوونی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز و فڕینی فڕۆكەكان، تاران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و ئیسرائیل.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە گەرەنتی تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز ناكرێت ئەگەر بڕیارەكان بەبێ ڕەچاوكردنی هەڵوێستی تاران بدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی كردەوە كە گەرووەكە دەكەوێتە ناو ئاوی هەرێمیی ئێران و عومان، هەربۆیە بەڕێوەبردنی كەشتیوانی تێیدا دەبێت تەنها بەپێی بەندی پێنجەمی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن بێت.
لەلایەكی دیكەوە، بارەگای "خاتەم ئەلئەنبیا" بۆ بەرگری ئاسمانی ئێرانی، جموجۆڵی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلی لە ئاسمانی وڵاتانی دراوسێ بە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەی ناوبرد.
تاران هۆشداری دا كە ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نەتوانێت ڕێگری لە ئیسرائیل بكات، ئەوا ئێران مافی وەڵامدانەوەی سەربازیی بۆ ئەو هەنگاوە مەترسیدارانە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە