2 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ئاوارەكانی لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە
پەیام
دوای وەستانی شەڕ خەڵكی باشووری لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە و دەست بە نۆژەنكردنەوە دەكەن.
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و كەمپوونەەی ئاستی جەنگەكە لە باشووری لوبنان خێزانە ئاوارەكانی دەستیان بە گەڕانەوە بۆ شاری "سوور" كرد تاكو قەبارەی ئەو وێرانكارییە ببینن كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بەسەر ناوچەكەیاندا هاتووە، هەندێك لەو ماڵ و دوكانانەی مێژووی 60 ساڵەیان هەبووە، لە چەند چركەیەكدا بوون بە داروپەروو.
بەپێی ڕاپۆرتەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە 11 هەزار باڵەخانە بە تەواوی خاپوور بوون و زیانە داراییە ڕاستەوخۆكان بە یەك ملیار و 38 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێن.
لە ئێستادا هاووڵاتییان چاوەڕێی هاوكارییە فەرمییەكان ناكەن و بە دەستپێشخەریی خۆیان دەستیان كردووە بە لادانی پاشماوەی تەقینەوەكان و نۆژەنكردنەوەی ناوەچەكانیان.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە دووی ئادارەوە زیاتر لە ملیۆنێك كەس بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە ئاوارە بوون و ئەم گەڕانەوەیش نیشانەی زیندووبوونەوەی ژیانە لە ناوچەیەكدا كە ڕووبەڕووی وێرانكارییەكی بێوێنە بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە