2 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران زیانێكی زۆری بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە ئێران زیانێكی زۆری بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە، بەڵام واشنتۆن قەبارەكەی دەشارێتەوە.
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی ئاشكرای كرد، هێرشە موشەكییەكانی ئێران لە نێوان مانگی شوبات و حوزەیرانی 2026، زیانی گەورەیان بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، بارەگای سەرەكی و 12 باڵەخانە و دوو وێستگەی پەیوەندیی مانگی دەستكرد بەهۆی هێرشەكانەوە تێكشكاون.
سەرباری ئەوەی پنتاگۆن بە فەرمی دانی بە قەبارەی زیانەكاندا نەناوە، بەڵام بەرپرسانی "سێنتكۆم" دەڵێن لەپێناو پاراستنی گیانی سەربازەكاندا بنكەكانیان پێشوەختە چۆڵ كردووە. ئەمریكا لە بەرامبەردا ڕایگەیاندووە كە زیاتر لە 13 هەزار ئامانجی ئێرانی پێكاوە.
ئەم هێرشانە وای لە واشنتۆن كردووە پێداچوونەوە بە بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەكەدا بكات، لەوانە كەمكردنەوەی هێز لە كوێت و سعوودیە و گواستنەوەی بنكەكان بۆ ناوچە دوورەدەستەكان. بەپێی زانیارییەكانیش تێچووی نۆژەنكردنەوەی تەنها بنكەكەی بەحرەین بە 400 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە كاتێكدا كۆی زیانی بنكە ئەمریكییەكان گەیشتووەتە نزیكەی 5 ملیار دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە