2 کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

عومان ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز دەكاتەوە

پەیام

بۆ ڕزگاركردنی دەریاوانە گیرخواردووەكانی گەرووی هوورمز، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی عومان دەكات.

جاسم محەمەد بەدیوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو، پێشوازی لە بڕیاری سوڵتاننشینی عومان كرد بۆ دابینكردنی ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز، ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی ئەنجام دراوە، بە مەبەستی ڕزگاركردنی زیاتر لە 11 هەزار دەریاوانی گیرخواردوو و گواستنەوەی كەشتییەكان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان.

ئەلبەدیوی ستایشی دانایی عومانی كرد لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و چەسپاندنی ئازادیی كەشتیوانی بەبێ هیچ مەرج و كۆتوبەندێك. 

هاوكات، ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو بە توندی سەركۆنەی هەڕەشە و بانگەشەكانی ئێرانی كرد و دژی ئازادیی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز وەسفی كردن.

ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەم ڕێڕەوە نوێیە یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆ بەهێزكردنی زنجیرەی دابینكردنی كاڵاكان و پاراستنی ئابووریی ناوچەكە و جیهان لەم قۆناغەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوارەكانی لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی فاو: كەرتی كشتوكاڵی غـ.ەززە ملیارێك و 460 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پڕۆژەی ئیسرائیلیمان تێكشكاند و ئامانجمان ڕزگاركردنی فەڵەستینە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ: سوپاى ئیسرائیل لە باشوورى لوبنان ناکشێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران زیانێكی زۆری بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەبێ هەماهەنگى تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز نایەتەدى

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هەوڵی زیندووكردنەوەی پلانی كۆچپێكردنی دانیشتووانی غـ.ەززە دەدات

سەرەتا