2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
نەعیم قاسم: پڕۆژەی ئیسرائیلیمان تێكشكاند و ئامانجمان ڕزگاركردنی فەڵەستینە
پەیام
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند پڕۆژەی ئیسرائیلی-ئەمریكییان تێكشكاندووە و ئێستا لوبنان لە قۆناغێكی نوێی سەروەریدایە.
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتارێكدا جەختی كردەوە كە بەرگری توانیویەتی پڕۆژەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریكا تێكبشكێنێت. ئاماژەی بەوە كرد كە ئیسرائیل دەیەوێت خاكی لوبنان داگیر بكات نەك تەنها لەبەر موشەكەكان بێت، بۆیە پێویستە بێ مەرج لە تەواوی خاكی وڵات بكشێتەوە.
قاسم ڕایگەیاند كە خۆڕاگریی ئێران و گەیشتن بە یاداشتی لێكتێگەیشتن، ڕاگەیاندنی فەرمیی شكستی ئەمریكا و ئیسرائیلە.
هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان كرد كە دژایەتی زیاتر لە نیوەی گەلەكەیان نەكەن و چیتر جێبەجێكاری داواكاری و بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن و تەلئەبیب نەبن.
لە كۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە حزبوڵڵا وەك كۆڵەكەی سەربەخۆیی و ڕزگاریی لوبنان دەمێنێتەوە و ئازادكردنی فەڵەستینیش بە قیبلەنمای هەمیشەیی خۆیان دەزانن.
داواشی لە لایەنە ناوخۆییەكان كرد یەكڕیز بن و دەستی هاوكاریی بۆ درێژ كردن تا پێكەوە سەروەریی وڵات بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە