2 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكخراوی فاو: كەرتی كشتوكاڵی غـ.ەززە ملیارێك و 460 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

پەیام

ڕێكخراوی فاو قەبارەی ئەو زیانانە ئاشكرادەكات بەر كەرتی كشتوكاڵی غەززە كەوتووە و دەڵێت سەدا 87ی زەوییە كشتوكاڵیەكانی ناوچەكە زیانیان بەركەوتووە.

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان و ناسراو بە فاو بڵاوی كردەوە: كەرتی كشتوكاڵی غەززە بەهۆی جەنگەوە زیانی یەك ملیار و 460 ملیۆن دۆلار زیانی ڕاستەوخۆی بەركەوتووە و سەدا 80ی ژێرخانی كشتوكاڵی لە سیستمی ئاودان و ئەوانی دیكە زیانی بەركەوتووە.

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە هەندێك لە خانووە پلاستیەكان لە هەندێك ناوچەی غەززە نۆژەنكراونەتەوە و نزیكەی 46 هێكتار لە خانووی پلاستیكی نۆژەنكراوەتەوە، بەڵام توانای جووتیاران بۆ بەرهەمهێنانی خۆراك زۆر سنووردارە و لە كۆی 1325 هێكتار زەوی كشتوكاڵی 1094 هێكتار بۆ بەكارهێنان نەشیاوە، لەم مانگەدا بۆ یەكەمجار ژمارەی ئاژەڵەكان لە مەڕو بزن لە غەززە زیادی كردووە لەوكاتەوەی لە 2023 جەنگ هەڵگیرسا.

لەدواى حەوتى ئۆکتۆبەرى 2023 ەوە قەوارەى زایۆنى هێرش و پەلامارەکانى بۆ سەر کەرتى غەززە دەستپێکرد، سەربارى ڕاگەیاندنى ئاگربەست هێشتا هێرشەکان بۆ سەر غەززە بەردەوامە و ئامارى شەهیدانیش بۆ 73 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    عومان ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز دەكاتەوە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    ئاوارەكانی لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی فاو: كەرتی كشتوكاڵی غـ.ەززە ملیارێك و 460 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پڕۆژەی ئیسرائیلیمان تێكشكاند و ئامانجمان ڕزگاركردنی فەڵەستینە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ: سوپاى ئیسرائیل لە باشوورى لوبنان ناکشێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران زیانێكی زۆری بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەبێ هەماهەنگى تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز نایەتەدى

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هەوڵی زیندووكردنەوەی پلانی كۆچپێكردنی دانیشتووانی غـ.ەززە دەدات

سەرەتا