2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهۆ: سوپاى ئیسرائیل لە باشوورى لوبنان ناکشێتەوە
پەیام
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێزەكانی وڵاتەكەی سەرپشك دەكات لە وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەك لە لوبنان و جەخت دەكاتەوە لەوەی باشووری ئەو وڵاتە بەجێناهێڵن و ناكشێنەوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێكدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی بچووكراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: سەربازانی ئیسرائیل دەتوانن وەڵامی هەر هەڕەشەیەكی دەستبەجێ لە لوبنان بدەنەوە و ئاماژەی بەوەكرد واشنتۆن لە مافی ئیسرائیل تێدەگات بۆ بەرگری كردن لە خۆی.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: ڕێنمایی داوەتە سوپا بۆئەوەی بە ئازادیی لە لوبنان كاربكەن و هەر هەڕەشەیەك پووچەڵ بكەنەوە كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و جەختی كردەوە لەوەی لە باشووری لوبنان ناكشێنەوە.
لەلایەكی دیكەوە سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە: بەرەنگاربوونەوەی قورس لە بەیت یاحون لە باشووری لوبنان ڕوویداو و بەو هۆیەوە ئەفسەرێك و دوو سەربازیان برینداربووە و دواتر تۆپبارانی ناوچەكەیان كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە