1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
بهریتانیا و فهڕهنسا سهركردایهتی هاوپهیمانییهك بۆ كردنهوهی هورمز دهكهن
بەریتانیا و فەڕەنسا، بە بەشداریی نوێنەرانی ٤٠ وڵات، کۆبوونەوەیەکی سەربازی بۆ تاوتوێکردنی پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز و گەڕانەوەی متمانە بۆ جووڵەی بازرگانی لە ناوچەکەدا ڕێکدەخەن.
حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند سبهی سێشەممە، جۆن هیلی وەزیری بەرگریی بەریتانیا و کاترین فۆتران وەزیری بەرگریی فەڕەنسا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی وەزیرانی بەرگری دەکەن. ئەم کۆبوونەوەیە کە بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت، یەکەمین دیداری وەزیرانە لە چوارچێوەی ئەرکە فرەنەتەوەییەکان بۆ داڕشتنی پلانێکی کردەیی بە مەبەستی پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە، هەردوو وڵات جووڵەی سەربازییان لە ناوچەکە دەسپێکردووە؛ فەڕەنسا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "شارڵ دیگۆل" ی ڕەوانە کردووە و بەریتانیاش كهشتی "ئێچ ئێم ئێس دراگۆن" ی ناردووە.
لەندەن دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی خۆپارێزییە و بۆ ئامادەباشییە لە ئەگەری دەسپێکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکە.
لە بەرانبــەردا، ئێران هۆشداریی توند دەداتە وڵاتانی ڕۆژئاوا. کازیم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند هەر هەوڵێکی وڵاتان بۆ دەستوەردان لە ئاسایشی گەرووی هورمز، وەڵامێکی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوەی لێدەکەوێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هەوڵیدا لە ئاستی گرژییەکان کەم بکاتەوە و ڕایگەیاند وڵاتەکەی بیری لە بڵاوکردنەوەی هێزی دەریایی لەناو گەرووی هورمزدا نەکردووەتەوە، بەڵکو مەبەستیان ئەرکێکی ئەمنییە کە لەگەڵ ئێراندا هەماهەنگ بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە