1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
دوو هاووڵاتی ئەمریکی تووشی ڤایرۆسی هانتا بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەست داوە
پەیام
وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا تووشبوونی دوو هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە ڤایرۆسی "هانتا" ڕاگەیاند، کە لەناو کەشتیی گەشتیاریی "هۆندیۆس" بوون؛ هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و گیانلەدەستدانی سێ گەشتیار، پرۆسەی گواستنەوەی سەرنشینەکان بۆ وڵاتەکانیان دەستی پێ کردووە.
وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا ئاشکرای کرد، لە کۆی ١٧ هاوڵاتیی وڵاتەکەی کە لە کەشتییەکە گواستراونەتەوە، پشکنینی دووانیان پۆزەتیڤ بووە. یەکێکیان نیشانەی سووکی تێدا دەرکەوتووە و ئەوی دیکەشیان هەڵگری جۆرە گۆڕاوێکی مەترسیداری ڤایرۆسەکەیە بە ناوی "ئەندێز" ؛ لە ئێستاشدا هەردووکیان لە سەنتەرێکی پزیشکی لە ویلایەتی نیبراسکا خراونەتە ژێر چاودێریی ورد و کەرەنتینەوە.
ڤایرۆسەکە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە لەناو کەشتیی گەشتیاریی "ئێم ڤی هۆندیۆس" دا بڵاوبووەوە، کاتێک لە ئەرجەنتینەوە بەرەو "کاپ ڤێردی" بەڕێوە بوو. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستا ٧ کەس تووش بوون و ٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، کە دوو هاوسەری هۆڵەندی و ژنێکی ئەڵمانین.
مۆنیکا گارسیا، وەزیری تەندروستیی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ٩٤ گەشتیار و کارمەندی کەشتییەکە کە هەڵگری ١٩ ڕەگەزنامەی جیاوازن، لە ڕێگەی ٨ فڕۆکەی تایبەتەوە لە دوورگەکانی کەناری گواستراونەتەوە. بڕیاریشە پرۆسەی گواستنەوەی ئەوانی دیکە بۆ هۆڵەندا و ئوسترالیا بەردەوام بێت.
ڤایرۆسی "هانتا" بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و، دەبێتە هۆی تا و نەخۆشیی توندی کۆئەندامی هەناسە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە