2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: وهڵامهكهی ئێران ناپهسهنده و بهدڵم نهبوو
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاماژەی بهوه کردووە، وەڵامەکەی تاران بۆ واشنتن بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نییە و لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاوتوێی کردووە و پێکەوە هاوڕابوون لەسەر ئەوەى کە وەڵامەکەى تاران ناپەسەندە.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە دانوستاندن لەگەڵ ئێران تەنها "بەرپرسیارێتی ئەو" ە و هیچ کەسێکی دیکە مافی دەستوەردانی تێدا نییە، بەڵام ئەو بە وەڵامەکەی تاران ڕازی نییە، چونکە گرینگترین دۆسییەکان کە بریتییە لە پرسى ئەتۆمی و هەڵوەشانەوەى بنکە ئەتۆمییەکان چارەسەر ناکات.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "وەڵامی ئەوانەی پێیان دەوترێت نوێنەرانی ئێرانم خوێندەوە؛ بە هیچ شێوەیەک بەدڵم نەبوو و بە تەواوی ناپەسند و وەرنەگیراوە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە