پێش 4 هەفتە 256 جار خوێنراوەتەوە

ئێران وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و؛ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

په‌یام
ئێران وەڵامی پێشنیازەکانی ئەمریکا دەداتەوە و بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی نەوت و دەستەبەرکردنی گەرەنتی بۆ ڕاگرتنی جەنگ، ئامادەیی نیشان دەدات بۆ هەندێک گۆڕانکاری لە دۆسیە ئەتۆمییەکەیدا، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ڕەتدەکاتەوە. 
سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئێرانی بە میدیای وڵاته‌كه‌ی ڕاگەیاندووە، وەڵامی تاران بۆ پێشنیازەکانی ئەمریکا بە شێوازێکی "واقیعبینانە و ئەرێنی" بووە، جەختیشی کردووەتەوە کە ئەم هەڵوێستە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و ئەنجامی ڕاوێژەکانیان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە داڕێژراوە. 
هاوکات ئاژانسی "تەسنیم" ی ئێرانی بڵاویکردەوە، وەڵامەکەی تاران جەخت لە پێویستی کۆتاییهێنانی دەستبەجێی جەنگ دەکاتەوە، بە مەرجێک گەرەنتی هەبێت بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشەکان. هەروەها تاران داوای کردووە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەرجەم سزاکانی ئەمریکا هەڵبگیرێن، بەتایبەت سزاکانی "ئۆفاک" کە پەیوەستن بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران. 
سەبارەت بە دۆسیە ئەتۆمییەکە، هەرچەندە تاران ئامادەیی نیشانداوە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام ماوەیەکی زۆر کەمتر لەو ٢٠ ساڵەی دیاری کردووە کە واشنتن داوای دەکات. لە هەمان کاتدا، ئێران بە توندی داواکاریی هەڵوەشاندنەوە یان تێکدانی بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕەتکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا