1 کاتژمێر پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
كۆتایی ههفته تڕهمپ دهچێته چین و پرسی ئێران یهكێكه له دۆسیهكانی
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بگاتە وڵاتی چین. بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارە کارگێڕییەکەی ڕایگەیاندووە کە ترەمپ لە دیدارەکەیدا لەگەڵ شی جین بینگ، هاوتا چینییەکەی، پرسی داهاتە نەوتییەکانی ئێران و ڕووسیا دەوروژێنێت و فشار دەکات بۆ ڕاگرتنی کڕینی بەرهەمە نەوتییەکانیان لەلایەن پەکینەوە.
هاوکات واشنتن دەیەوێت چین پابەندی ئەو سزایانە بێت کە بەسەر چەند دامەزراوەیەکی چینییدا سەپێنراون بەهۆی هاوکارییەکانیان بۆ تاران، بەتایبەت لە بواری کاڵا دوولایەنەکاندا کە بۆ مەبەستی شارستانی و سەربازی بەکاردێن. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاماژەی بهوه کردووە کە ترەمپ دەیەوێت چین وەک نێوەندگیرێک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێستا بەکاربهێنێت.
ئەم گەشتەى سەرۆکى ئەمریکا بۆ چین کە بڕیاربوو مانگى ئادارى ڕابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی دژی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتدا، بۆ ئەم کاتە دواخرا. و بڕیاریشە تا ڕۆژی هەینی بەردەوام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە