2 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا سزای خستە سەر ١٢ کەس و دامەزراوە کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی ئێران
پهیام
ئەمریکا سزای خستە سەر ١٢ کەس و دامەزراوە کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی سوپای پاسداران بۆ فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ پەکین.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە نوێیانەی لەلایەن نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکانەوە گیراونەتە بەر، ئەو لایەنانە دەکەنە ئامانج کە لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆمپانیای وەهمییەوە لە ناوچە ئابوورییە ئاسانکارییەکاندا، هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێرانیان کردووە لە فرۆشتنی نەوت بە چین.
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بهوه کرد کە ئیدارەی ترەمپ بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی فشارەکانی بۆ سەر تاران؛ بە مەبەستی بێبەشکردنی حکوومەت و سوپای ئێران لەو سەرچاوە داراییانەی کە بۆ پەرەپێدانی چەک، بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاڵپشتیی گروپە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بەکاریان دەهێنێت.
ئەم هەنگاوە نوێیەی واشنتن لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جین پینگ، هاوتا چینییەکەی کۆببێتەوە و پرسی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە