پێش 4 هەفتە 308 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: سوپا ئامادەیە و وەڵامی پێشبینی نەکراو دەدەینەوە


لەگەڵ چەقبەستنی دانوستانەکان و گەڕانەوەی ئەگەری پێکدادانی سەربازی، بەرپرسانی ئێران هەڕەشەکانیان توندتر دەکەنەوە؛ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش هۆشداریی "سوپرایزی چاوەڕواننەکراو" دەداتە ئەمریکا و دەڵێت سوپای وڵاتەکەشی ئامادەیە. 
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئاستی هەڕەشەکانی وڵاتەکەی بۆ بەرزترین ئاست بەرز کردەوە و ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە سوپای ئێران پلانێکی تۆکمەی بۆ دوژمن ئامادە کردووە کە بە هیچ شێوەیەک پێشبینیکراو نییە. 
سەبارەت بە چارەنووسی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان، قالیباف ئاماژەی به‌وه‌ کرد کە پێشنیازە ١٤ خاڵییەکەی تاران تاکە ڕێگەیە بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان. هۆشداریشی دا کە هەر جۆرە کات کوشتن و دواخستنێک لە پرۆسەکەدا، تێچوویەکی دارایی و سیاسیی قورستر دەخاتە سەر ئەستۆی "باجدەرانی ئەمریکی". 
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بژاردەی "نە جەنگ و نە ئاشتی" ئەگەر کەرامەتی نەتەوەیییان پارێزراو نەبێت. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە توندکردنی فشارەکان وەڵامی داونەتەوە و ئاماژەی به‌وه‌ کردووە کە ئەگەری هەیە "پڕۆژەی ئازادی" فراوانتر بکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی گەورەتر، کە تەنیا لە پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا کورت نەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو درۆنی ئێرانی له‌ گه‌رووی هورمز خسته‌ خواره‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا دەیەوێت قەرەبووی وڵاتانی دراوسێ لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران بداتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان٢٠ کەس کوژران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی دەدرێتە وڵاتان هیوا بە تراویلكەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل نەبەستنەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری شەهیدانى غـ.ەززە بۆ نزیكەی 73 هەزار كەس بەرز بووەتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكەكانی ئەمریكامان لە كوەیت و بەحرێن بۆردومان كردەوە

سەرەتا